ئه‌نجوومه‌نی كاتی نه‌ته‌وه‌یی لیبیا: حكوومه‌تی كاتی وڵات له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا پێكده‌هێنرێت
ئه‌و وتانه‌ی مه‌حمود جبریل سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی لیبیا له كاتێكدایه كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن، رووبه‌رووی توندی هێزه‌كانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی له به‌نی وه‌لید بوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی باس له سیخوریكردنی هه‌ندێ له لایه‌نگرانی قه‌زافی له ناو هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دا ده‌كرێت، ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا بڵاویكرده‌وه.
مه‌حمود جوبره‌یل له وته‌كانیدا رایگه‌یاند، جارێكی تر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه.
به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی لیبیا له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا به‌هۆی نائارامیه‌كانی راوه‌ستابوو.