كۆمكاری عەرەبی لەگەڵ سوریا رێككەوتن

كۆمكاری عەرەبی لەگەڵ سوریا رێككەوتن
نەبیل ئەلعەرەبی سەرۆكی كۆبەندی وڵاتەیلی عەرەب رای گەیاند، لەبارەى دۆزینەوەی رێوشوێنێك بۆ بە كۆتاهێنانی ئاڵۆزی و تەنگژەى تەناهیی ئێستەى سووریا، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە رێككەوتنێك.

ئەلعەرەبی لە سەردانەكی دوێنێ شەموویدا بۆ دیمەشق، لەگەڵ هەریەك لە بەشار ئەسەدی سەركۆمار و وەلید ئەلموعەلیمی وەزیری دەرەوەی سووریادا كۆ بووە تا رێگەچارەیەك بۆ دۆخی ئاڵۆزی 6 مانگی رابردووی ئەو وڵاتە بدۆزنەوە، تۆڕی (بی بی سی) گواستییەوە.

بەپێی زانیاریگەلێك، عەرەبی دەستپێشخەرییەكی بۆ سووریا هەیە كە داوا دەكا حكوومەتێكی نوێ بەسەرۆكایەتیی كەسایەتییەكی نیشتمانی بێتە پێكهاتن، سوپا بۆ بنكەكانی بگەڕێتەوە و لە كۆتای خولی سەرۆكایەتیی ئەسەدا لە ساڵی 2014 هەڵبژاردنێكی سەرۆكایەتی بێتە ئەنجامدان.

عەرەبی پاش ئەو سەردانەی بۆ دیمەشق گوتی، داوام لە ئەسەد كردووە پەرە بەچاكسازی بدا، جگە لەوەى بۆ بە كۆتاهێنانی ئاڵۆزی سووریا لەگەڵ بەرپرسەیلی باڵای ئەو ڵاتەدا رێككەوتنێك هاتووەتە كایەوە.

تا ئێستە حكوومەتی سووریا لەوبارەیەوە هەڵوێستی رەسمی نەبووە.

لە ناوەڕاستی (ئادار/مارس)ی رابردوو زنجیرەیەلی خۆپێشاندان دژی دەسەڵاتی سووریا باشووری دیمەشقی پایەتەختی گرتەوە، دۆخەكە دواتر بەرەو ناوچەیلی كوردی هەڵكشا و تێك هەڵچوونی هێزەیلی تەناهی و خۆپێشاندەرانی لێ كەوتەوە.

ئامارەیلی رەسمی باسی هاتنەكوشتنی نێزیكەى 3 هەزار خۆپێشاندەر و 350 لە هێزەیلی تەناهی لەو دۆخەیلەدا دەكەن، جگە لە بریندار بوونی زیاتر لە 3 هەزار و گیرانی لایەنی كەم 12 هەزاری تر كە تا ئێستە لە گرتیگەدان، دۆخەكەش هەر بەردەوامە.
Top