ئنته‌رپـۆڵ فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی قه‌زافی ده‌رده‌کات
له به‌یاننامه‌یه‌کی که له ڕۆژی هه‌ینی بڵاوکرایه‌وه ئنته‌رپۆڵ ڕایگه‌یاند فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، سه‌یف ئه‌لئیسلامی کوڕی و سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای موخابه‌رات عه‌بدوڵا ئه‌لسنوسی ده‌رکردووه و داوای له هه‌ر 188 وڵاتی ئه‌ندام کرد یارمه‌تی بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیرکردنیان.
سکرتێری گشتی ئنته‌رپۆڵ ڕۆناڵد نۆبڵ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به قاچاخ له قه‌ڵه‌مدا و گوتی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه تواناییه‌کانی بۆ به‌زاندنی سنوره‌کان ناهێڵێت.
موعه‌ممه‌ر قه‌زافی که ئێستا له شوێنێکی نادیاردایه له‌و کاته‌وه‌ی که سه‌رهه‌ڵداوانی دژه ڕژێمه‌که‌ی له 21 ی مانگی 8دا ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌ختی وڵاته‌که‌دا گرت ئه‌و هه‌ڵاتووه.