قەزافی ليبيای جێنەهێشتوە

قەزافی ليبيای جێنەهێشتوە
موعەمەر قەزافی سەركردەی لیبیا دوێنێ چوارشەم ئەو هەواڵانەی ڕەت كردەوە كە بۆ نیجێر باشووری لیبیا ڕۆیشت بێ و بە \"درۆ\"" و \""شەڕی دەروونی\"" وەسپ كرد.

هێزەكانی شۆڕشوانان لە ماوەی 2 حەوتووی ڕابردوودا تەرابلوسی پایەتەختی وڵاتەكە و ژمارەیەك شار و شارۆكەی وڵاتەكەیان هێنایە ژێر ڕكێفی خۆیان و لە ئێستەدا لە میدیای دنیا دەنگۆی ڕاكردنی قەزافی بۆ نیجێر دێتە بڵاوكردنەوە، تۆڕی \""بی بی سی\""ی بەریتانیایی ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاوی كردەوە.

بەپێی سەرچاوەكە، دوێنێ چوارشەم لە تەلەڤزیۆنی سووریا دەنگی قەزافی كە لە مۆبایلێكەوە هاتووە، ئەو هەواڵانەی ڕەت كردووەتەوە كە ئەو بۆ نیجێر ڕۆیشت بێ و هەروەها بەڵێنی دا كە هێزەیلی پەیمانی باكوری ئەتڵەنتیك \""ناتۆ\"" و ئەنجوومەنی نیشتمانیی كاتی دەڕووخێنێ.

لە كاتێكی زووتردا، نیجێر ڕای گەیاند، ئەگەر قەزافی داوای پەنابەری لە وڵاتەكە بكات، بڕیارەكەی تاوتوێ دەكات.

وەزارەتی دەرەوەی نیجێر لەم بارەیەوە گوتی، ئەگەر قەازفی بۆ وڵاتەكەی بپەڕێتەوە، ئەوە چارەنووسی لە نێوان قبووڵكردنی داوای پەنابەری یاخۆ دانەدەستی بە دادگەی نێودەوڵەتی دەبێ.

حەوتووی ڕابردوو، خێزان و 2 لە كوڕانی قەزافی لیبیایان جێ هێشت و چوونە جەزائیر، بەپێی هەمان سەرچاوە.

تا ئێستە هەریەك لە بەنی وەلید، جوفرە، سەبها و سیرت لەژێر دەستی هێزەیلی قەزافین و لەلایەن هێزەیلی شۆڕشوانان دەور دراون.

بەرپرسێكی پلەبەرزی سەركردایەتیی نوێی لیبیا ڕای گەیاند، لە كاتێكی درەنگی سێشەمی ڕابردوو قەزافی شارۆكەی بەنی وەلیدی جێ هێشتووە، بەهاوكاریی خێڵەیلی ئەو ناوچەیە بەرەو چاد و نێجر چووە، بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز.

هیشام ئەبو حەجەڕ هاوئاهەنگكاری گەڕان بەدوای قەزافی گوتی، بەپێی هەواڵەیل 3 ڕۆژ بەر لە ئێستە قەزافی لە گوندی \""غات\""ی باشووری لیبیا /950 كلم باشووری تەڕابلوس/ بووە.

ئەبو حەجەڕ گوتی پێم وایە ئەو لە دەرەوەی بەنی وەلید بووبێ، دواجار كە شوێنەكەی دەستنیشان كراوە لە ناوچەی غات بووە، خەڵك ئۆتۆمۆبێلەكانیان بینیوە بەو ئاراستەیەدا ڕۆیشتوون، لە چەندان سەرچاوەوە ئەو زانیارییەمان وەرگرتووە كە دەیەوێ بەرەو سنووری چاد و نێجر بڕوا.

لە كاتێكی پێشتری دوێنێ سێشەم سەرچاوەیلی سەربازیی فڕەنسا و نێجر گوتیان دەیان ئۆتۆمۆبێلی سەربازیی لیبیایی لە سنووری بیابان پەڕیونەتەوە بەرەو نیجێر، ئەوەش پێ دەچێ هەوڵدانی قەزافی بێ بۆ ئەوەی لە وڵاتێكی ئەفریقیاییی هاوڕێیدا داوای پەنابەری بكات.
"
Top