ئەردۆگان هەڵپەساردنى تەواوى پێوەندییە بازرگانى و سەربازییەكانى لەگەڵ ئیسرائیلدا راگەیاند

ئەردۆگان هەڵپەساردنى تەواوى پێوەندییە بازرگانى و سەربازییەكانى لەگەڵ ئیسرائیلدا راگەیاند
ئەمڕۆ سیشەم رەجەب تەیب ئەردۆگانى سەرۆك وەزیرانى توركیا \"هەڵپەساردنى تەواو\""ى پێوەندییە سەربازى و بازرگانییەكانى لەگەڵ ئیسرائیلدا راگەیاند، كە تائێستە ئامادە نییە بەهۆى كوشتنى 9 هاووڵاتى تورك لە هێرشێكدا بۆ سەر كەشتییەكى توركى لە 31 ئایار/مایۆى 2010 كە لەرێگەدا بوو بەرەو غەزە، داواى لێبوردن بكات.

ئاژانسى ئەنادۆڵى توركى لە زارى ئەردۆگانى گواستەوە \""پێوەندییە بازرگانى و سەربازییەكان و بەرگریى سەربازیمان لەگەڵ ئیسرائیلدا بەتەواوى هەڵدەپەسێرین\"".

هەروەها ئاماژەى بەوە دا كە توركیا \""رێوشوێنى ترى سزادان\"" لەدژى ئیسرائیل دەگرێتە بەر جیاواز لەو سزایانەى هەینیى رابردوو راى گەیاندن.

توركیا رۆژى هەینى كۆمەڵێ سزاى لەدژى ئیسرائیل راگەیاند، لەوانە دەركردنى باڵوێزى ئیسرائیل، هەڵپەساردنى رێكەوتنە سەربازییە دووقۆڵییەكان و بەرزكردنەوەى سكاڵایەك بۆ بەردەم دادگەى دادى نێودەوڵەتى لەدژى ناشەرعیبوونى گەمارۆى سەپێنراوى سەر كەرتى غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە."
Top