یونسكۆ: 793 ملیۆن كه‌س له جیهاندا نه‌خوێنده‌وارن
به‌بۆنه‌ی هاتنی رۆژی جیهانی خوێندن و نوسین، رێكخراوی یونسكۆ ئاماری نه‌خوێنده‌وارانی له جیهاندا راگه‌یاند.
به‌پێی ئاماری ئه‌و رێكخراوه، 11 وڵاتی جیهان 50% ی دانیشتووانی نه‌خوێنده‌وارن كه هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ش بریتین له چاد، ئه‌سیوپیا، گامبیا، هایتی، مالی و سه‌نیگال.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه، 67 ملیۆن منداڵ كه ته‌مه‌نیان گونجاوه بۆ چونه خوێندنگا، نه‌نێردراونه‌ته به‌ر خوێندن و 72 ملیۆن منداڵیش كه ده‌بێت له قۆناغی ناوه‌ندیدا بخوێنن له خوێندن دوركه‌وتونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رێكخراوی (UNESCO) 793 ملیۆن كه‌س نه‌خوێنده‌وارن و رێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌و ژماره‌یه‌ش له كچان پێكهاتوون.