تا ئێستە 105 حزب مۆڵەتی كاركردنى لە توونس وەرگرتووە

تا ئێستە 105 حزب مۆڵەتی كاركردنى لە توونس وەرگرتووە
پاش ئەوەى 3 حزبی سیاسی تازە مۆڵەتی كاركردنیان لە توونس وەرگرت، بەمەش ژمارەى حزبە سیاسییەكانى مۆڵەت پیدراو لەو وڵاتە گەیشتە 105 حزب، كە 3 یان لەوانە سەرۆكەكەیان ئافرەتە.

ئاژانسی توونس ئەفەریقیا (وات) بۆ هەواڵ ئەمڕۆ بڵاوى كردەوە، پاش ئەوەى هەریەك لە حزبەكانى \"حزبی توونسی\""، \""دەنگى توونس\"" و \""مەسارى تووسی\"" مۆڵەتی كاركردنیان لە وەزارەتى ناوەخۆى توونس وەرگرت، ژمارەى پارتە مۆڵەت پێدراوەكان لەو وڵاتە گەیشتە 105 پارتى سیاسی.

سەرچاوەكە گوتى، لە كۆى ئەو پارتانە سەرۆكى 3یان ئافرەتن، ئەوانیش حزبی تونسی كە مەڕیەم منوەر سەرۆكایەتیی دەكات، حزبی دیموكراتی پێشكەوتوو كە مییە جرێبی سەرۆكایەتی دەكات، لەگەڵ بزووتنەوەى دیوكراتى بۆ چاكسازى و بنیاتنان كە ئامینە مەنسوور قەڕەوی سەرۆكایەتی دەكات.

مێژووى دیموكراسی و فرەحزبی لە وڵاتە، بۆ 14ى كانوونى دووەم/یەنایەرى ئەمساڵ دەگەڕٍێتەوە كاتێك خۆپێشاندانێكی جەماوەری سەرتانسەرى توونسی گرتەوە و بەشۆڕشی یاسەمین و دەسپێكی بەهارى عەرەبی هاتە ژماردن و بەهۆیەوە زەینولعابیدین بن عەلی كە ماوەى 23 ساڵ جڵەوى دەسەڵاتى لەدەست بوو، بەرەو سعوودیە راى كرد.
"
Top