یه‌كێتى ئه‌وروپا سزا به‌سه‌ر حكومه‌تى سوریا ده‌سه‌پێنێت
یه‌كێتى ئه‌وروپا برِیارى دا ناردنى هه‌مو جۆره چه‌ك و كه‌ره‌سته‌یه‌كى جه‌نگى قه‌ده‌غه بكرێت بۆ سوریا له‌گه‌ڵ سزادانى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى ئه‌و وڵاته.
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، یه‌كێتى ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوى سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسانه‌ى بڵاو كرده‌وه كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌كه‌یانه‌وه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه به‌هۆى سه‌ركوت كردنى خۆپیشانده‌ران و به‌كارهێنانى توندوتیژى به‌رامبه‌ریان كه ژماره‌یه‌كى زۆر له كه‌سه نزیكه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریاى تێدایه به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى به‌شار ئه‌سه‌دى تێدا بێت.
له‌و كه‌سانه‌ى كه له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپا گه‌شت كردن لێیان قه‌ده‌غه‌یه و سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان بلۆك كراون له‌ئه‌وروپا بریتین له سه‌رۆكى ئاژانسی هه‌واڵگری و برای به‌شار ئه‌سه‌د و به‌رپرسى ژماره‌یه‌ك له شاره‌كان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكانى نزیك به سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها یه‌كێتى ئه‌وروپا برِیارى دا ناردنى هه‌مو جۆره چه‌ك و كه‌ره‌سته‌یه‌كى جه‌نگى قه‌ده‌غه بكرێت بۆ سوریا كه ده‌بێته هۆى سه‌ركوت كردنى خۆپیشانده‌رانى سوریا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌وه.
یه‌كێتى ئه‌وروپا سزاكانى چرِ كردۆته‌وه به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌رداربونى ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریا له كوشتن و ده‌ستگیركردنى خۆپیشانده‌رانى سوری كه به‌پێى دواین ئاماره‌كان زیاتر له 800 خۆپیشانده‌ر تائێستا له سوریا كوژراوان.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز ، بی بی سی