ئۆباما: ئه‌مه‌ریكا سه‌ری قاعیده‌ی بڕِی، جارێكى تر ئه‌و رِێكخراوه نابێته هه‌رِه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا
سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات وڵاته‌كه‌ى توانى به كوشتنى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده سه‌ری ئه‌و رِێكخراوه ببرِێت و سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌مرِۆ شه‌ممه، \"باراك ئۆباما\"" له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هێزى ئاوى وڵاته‌كه‌ى، رِاشیگه‌یاند: به كوشتنى ئوسامه بن لادن ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا و توانیمان ئه‌و مه‌ترسیه‌ى له‌سه‌ر ئاسایشى وڵاته‌كه‌مان هه‌یه لای ببه‌ین.
ئۆبامان وتیشی: له‌چه‌ند مانگى داهاتودا ده‌ست ده‌كه‌ین به كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له ئه‌فغانستان و جارێكى تر رِێكخراوى قاعیده ناتوانێت ببێته مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
له‌كۆتایی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد دواى كوشتنى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و قۆناغێكى نوێ هه‌نگاو ده‌نێت.
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌یه‌كى وڵاتى پاكستان توانیان ئوسامه بن لادنى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده بكوژن.
له‌لای خۆیانه‌وه رِێكخراوى قاعیده هه‌واڵى كوژرانى سه‌رۆكى رِێكخراوه‌كه‌یان پشترِاست كرده‌وه هه‌رِه‌شه‌یان له ئه‌مه‌ریكا و پاكستان كرد و به‌ڵێنیان دا تۆڵه‌ى بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه/ رِادیۆ سه‌وا"