ئۆباما: پێویستە وێنەی تەرمی بن لادن بڵاو نەكرێتەوە

ئۆباما: پێویستە وێنەی تەرمی بن لادن بڵاو نەكرێتەوە
باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا ڕای گەیاند، پێویستە وێنەی تەرمی ئوسامە بن لادن سەرۆكی ڕێكخراوی \"قاعیدە\"" بڵاو نەكرێتەوە، ئۆباما پێی وایە، بڵاوبوونەوەی وێنەكان هەستەوەری (حەساسیەت) زیاد دەكەن.

بەرپرسانی ئەمەریكا لە دوای كوژرانی بن لادنەوە، گفتوگۆی چۆنیەتی بڵاوكردنەوەی وێنەكان دەكەن، بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە كە گوایە، بن لادن نەكوژراوە و ئەو هەواڵە پرۆپاگەندەیەكی تری ئەمەریكایە، تۆڕی \""بی بی سی\"" بەریتانیایی ئەمڕۆ پێنجشەم گواستییەوە.

ئۆباما لەبارەی بڵاوكردنەوەی وێنەكان گوتی، وێنەكان هەستەوەری (حەساسیەت) زیاد دەكەن و ئێمە ئەو وێنانە وەك خەڵات و دەستخۆشی بەسەر خەڵكدا دابەش ناكەین.

یەكشەمی ڕابردوو ئۆباما لە لێدوانێكی تەلەڤزیۆنی بۆ گەلی ئەمەریكا كە 9 خوولەكی خایەند گوتی \""دەتوانم بەگەلی ئەمەریكا و دنیا رابگەیەنم كە ئەمەریكا لە كردەوەیەكی سەربازیدا ئوسامە بن لادنی كوشتووە\"".

زیاتر گوتی، ئوسامە بن لادن سەرۆكی ڕێكخراوی قاعیدە لە شاری (ئەبوت ئاباد) لە پاكستان لە دوای پێكدادانێك لەگەڵ هێزە تایبەتەكانی ئەمەریكادا كوژرا.
"
Top