دوای بڵاو كردنەوەی هەواڵی مردنی.. ئوسامە بن لادن كێ بوو?
ئوسامه بن لادن یه‌كێكه له‌و ناوه‌ى له‌جیهاندا ده‌نگێكى گه‌وره‌ى داوه‌ته‌وه و زۆرینه‌ى میدیاكانى جیهانى به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه.
ئوسامه بن لادن له‌ساڵى 1957 له‌شارى رِیاز له سعودیه له‌دایك بوه و له‌ساڵى 1930 باوكى ئوسامه بن لادن مزگه‌وتى ئه‌قساى نۆژه‌ن كردۆته‌وه دواى ئه‌وه‌ى ئاگری گرتء، هه‌روه‌ها هاوكارى حكومه‌تى كردوه بۆ فراوانكردنى هه‌ردو كه‌عبه و مزگه‌وتى مه‌دینه له سعودیه.
باوكى له‌ته‌مه‌نى 9 ساڵیدا مردوه و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى خوێندنى له شارى \\\"جده\\\""ـى سعودیه ته‌واو كردوه و كۆلێژى كارگێرِی و ئابورى له زانكۆى \\\""شا عه‌بدولعه‌زیز\\\"" ته‌واو كردوه.
له‌ساڵى 1988 رێكخراوی قاعیده‌ى پێكهێنا كه بریتی بو له كۆكردنه‌وه‌ى ناوى سه‌رجه‌م رِێكخراوه \\\""موجاهیده‌كان\\\"".
دواى كشانه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت له وڵاتى ئه‌فغانستان بن لادن گه‌رِایه‌وه بۆ سعودیه و له‌ساڵى 1992 وڵاتى سعودیه‌ش جێده‌هێڵێت و ده‌رِواته ئه‌فغانستان پاشان بۆ خه‌رتوم.
له‌ساڵى 1994 ناوى ئوسامه بن لادن ده‌چێته لیستى ده‌زگاى هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تى سعودیه رِه‌گه‌زنامه‌ى وڵاته‌كه‌ى لێده‌سێنێته‌وه.
دواى چونى بۆ سودان و ته‌قینه‌وه له رِیاز و سۆماڵ و یه‌مه‌ن ئه‌نجام دەدرێت و ئەو تۆمەتبار دەكێت و لە هەندێكیشیان خۆی دان بەو كردارانە دەنێت و به‌شانازیه‌وه باس له كاركردن دژى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا.
له‌ساڵى 1996 ئه‌مه‌ریكا داوا له حكومه‌تى سودان ده‌كات ئوسامه بن لادن رِاده‌ستیان بكات بۆیه بن لادن هه‌ڵدێت و به‌یه‌كجارى رِوده‌كاته‌وه ئه‌فغانستان و پاشان چه‌ندین چالاكى دژى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌دات و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا فتواى جیهادى دژى ئه‌مه‌ریكا رِاگه‌یاند.
له‌ساڵى 2001 حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ئوسامه بن لادن تۆمه‌تبار ده‌كات به ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌ى 11ـى سێپته‌مبه‌رى ئه‌مه‌ریكا كه فرِۆكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكی تاوه‌رى بازرگانى ئه‌و وڵاته‌ى كرده‌ئامانج و له‌ئاكامدا زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س كوژران و هه‌ردو تاوه‌ره‌كه‌ش رِوخان.
پاشان ئوسامه بن لادن له 10ـى ئه‌یلولی 2002 له هه‌واڵێكى ده‌نگیدا ده‌ستخۆشی له ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و ته‌قینه‌وه كرد.
لە 1/5/2011 ئەمەریكا لەزاری سەرۆكەكەیەوە هەواڵی كوژرانی ئوسامە بن لادن بڵاو دەكاتەوە، كە ئەم بەروارە هاوكاتە لەگەڵ هەواڵی مردنی هیتلەر لەلایەن حكومەتی ئەمەریكا لە 1/5/1945 كە رەنگە ئەمە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی كە توانیویانە دوژمنێكی مرۆڤایەتی وەك هیتلەر لەهەمان رۆژدا بكوژن."