به‌ریتانیا: رِێورِه‌سمى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیری شاهانه به‌رِوه‌چو
له‌وڵاتى به‌ریتانیا ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیری خانه‌واده‌ى شاى ئه‌و وڵاته له‌رِێورِه‌سمێكى كه‌م وێنه‌دا به‌رِێوه‌چو كه ساڵانێكه به‌ریتانیا ئاهه‌نگى به‌و شێوه‌ى به‌خۆوه نه‌بینیوه.
له‌شارى له‌نده‌ن به‌ئاماده‌بونى نوێنه‌ری 50 وڵات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكى وڵاتان و زیاتر له 5 هه‌زار رِۆژنامه‌نوس و كه‌سایه‌تى ناودارى جیهان، رِێورِه‌سمى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیری \"ویلیا‌م\"" و \""كیت میدلتۆن\"" به‌رِێوه‌چو، كه زۆرێك میدیاكانى ناوخۆى ئه‌و وڵاته و جیهانى به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كرد.
\""ویلیا‌م\"" كورِه‌زای شاژنى به‌ریتانیایه‌ء، له‌ساڵى 1982 له‌دایك بوه و كورِى ئه‌لیزابێسى دوهه‌م شاژنى به‌ریتانیایه و دوه‌م میراتگرى شاى ئه‌و وڵاته‌یه و له‌ساڵى 2010 ئه‌كادیمیاى (ساندهیرستى سه‌ربازی شاهانه)ـى ته‌واو كرد، و له‌لایه‌ن ئیلیزابێسی دوه‌م نازناوى (شا و شاژن)ـیان پێبه‌خشرا.
ئه‌م ئاهه‌نگێرانه سه‌رتاپاى ئه‌و وڵاته‌ى سه‌قاڵ كرد و به ئاهه‌نگى سه‌ده ناده‌برێت.
له رِێورِه‌سمه‌كه‌دا هه‌ردو هاوسه‌ر سوێندیان خوارد و له كه‌نیسه‌ى \""وستمنستر\"" ماره‌كران، به‌ڵام \""كیت میدلتۆن\""ـى شاژن ئاماده‌نه‌بو سوێند بخوات له‌سه‌ر گوێرِایه‌ڵى كردنى هاوسه‌ره‌كه‌ى.
ئه‌مه دوهه‌م كچه ببێته بوكى خانه‌واده‌ى شاى به‌ریتانیا كه‌له‌چینى ناوه‌رِاست بێت، دواى شاژن\""مارگرینا\"" ساڵی 1960 واتە دووای 51 ساڵ
خه‌لكى به‌ریتانیا چاوه‌رِێ ده‌كه‌ن شاژنى نوێ به‌هۆى ئه‌و ساده‌یه‌ی هه‌یه‌تى، جێگاى شاژن \""دایانا\"" بگرێته‌وه.
دایانا ژنى یه‌كه‌مى جێگری شاژنى به‌ریتانیا بو و دایكى میر \""ولیام\""ـه، له‌ساڵى 1961 له‌دایك بوه و دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى كێشه‌ى خێزانى له‌گه‌ڵ \""چارلز\"" جیابۆوه و ته‌ڵاق درا پاشان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ملیۆنلێرێكى میسر كرد به‌ناوى \""محمد فاید\"" و له‌رِوداوێكى نادیاردا له‌ساڵى 1997 له شارى پاریس ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ده‌ته‌قێته‌وه و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
میر ویلیا‌م برایه‌كى هه‌یه ناوى \""هاری\""ـیه ئێستا نازناوى به‌ناوبانگترین زگورتى وه‌رگرت دواى هاوسه‌رگیری ویلیامى برای.
ئه‌م ئاهه‌نگه كه‌م وێنه‌یه‌ى بنه‌ماڵه‌ى شاى به‌ریتانیا هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاوابونى خۆری بنه‌ماڵه‌یی له زۆرێك له‌ناوچه‌كاندا به‌تایبه‌ت له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست و چوارده‌ورى.
"