نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان هۆشدارى ده‌داته حكومه‌تى سوریا
خۆپیشاندانه‌كانى سوریا پێى ناوه‌ته سێهه‌م مانگیه‌وه و به‌هۆى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران نیگه‌رانى وڵاتانى جیهانى لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه، سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئیدانه‌ى كوشتن و رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌رانى مه‌ده‌نى ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى حكومه‌تى سوریاوه.
له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا \"بان كی مۆن\""، رِایگه‌یاند: پێویسته حكومه‌تى سوریا پارێزگارى له هاوڵاتیان بكات و پابه‌ندبێت به رِێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و رِێز له مافه‌كانى مرۆڤ بگرێت.
سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وتیشی: به‌شێوه‌یه‌كى ورد چاودێری رِه‌وشى مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین له سوریا.
هه‌روه‌ها برِیاره ئه‌مرِۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌دانیشتنى خۆیدا برِیارێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر بارودۆخى سوریا ده‌ربكاتء، ده‌ركردنى برِیارێكى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر توندوتیژیه‌كانى حكومه‌تى ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن زۆرێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رِه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشاندراوه، ته‌نها پێویستى به‌رِه‌زامه‌ندى هه‌ردو وڵاتى رِوسیا و چین هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانى كۆده‌نگى له‌سه‌ری.
له‌سه‌ره‌تایی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تائێستا نزیكه‌ى 400 خۆپیشانده‌ر به گولله‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان كوژراون و هه‌زارنى تریش برینداربونء، ژماره‌یه‌كى زۆری خۆپیشانده‌رانیش له‌لایه‌ن حكومه‌تى سوریاوه ده‌ستگیركراون."