ناتۆ بۆردومانى حه‌شارگه‌ى قه‌زافی ده‌كات
گوڵان/س.م
فرِۆكه جه‌نگیه‌كانى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تله‌سی بۆردومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى وڵاتى لیبیا ده‌كه‌ن كه گومان ده‌كرێت سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته خۆى تێدا حه‌شاردابێت.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داوای له ناتۆ كرد هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر حكومه‌تى لیبیا چرِبكهنهوه، و دوێنێ دووشه‌ممه، له‌هێرشی هێزه‌كانیاندا چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان بۆردومان كرد كه گومان ده‌كرا \"موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" سه‌رۆكى لیبیا خۆى تێدا حه‌شاردابێت.
\""مو‌سا ئیبراهیم\"" وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى لیبیا رِایگهیاند: بۆردومانى هێزه‌كانى ناتۆ بۆ كوشتنى موعه‌مه‌ر قه‌زافی بو به‌ڵام ته‌نها پاسه‌وانه‌كان و فه‌رمانبه‌ران بونه ئامانج و سه‌رۆكى لیبیا له‌وآ نه‌بوه و سه‌لامه‌ته.
له‌هێرشێكى فرِۆكهكانى ناتۆ بۆسه‌ر ناوچه‌ى \""باب ئه‌لعه‌زیزیه\"" 3 كوژرا و 45 بریندارى لێكهوتهوه.
له‌لای خۆیه‌وه كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا داواى كرد هێرشى فرِۆكهكانى ناتۆ بۆسه‌ر حكومه‌تى لیبیا چرِبكرێتهوه و هاوكارى شۆرِشگێران بكرێت به‌مه‌به‌ستى رِێگرى كردن له كوشتنى خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى لیبیاوه.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره"