توركیا بۆ چاودێری كردنى په‌كه‌كه‌ مانگێكى ده‌ستكرد رِه‌وانه‌ى بۆشایی ئاسمان ده‌كات

توركیا بۆ چاودێری كردنى په‌كه‌كه‌ مانگێكى ده‌ستكرد رِه‌وانه‌ى بۆشایی ئاسمان ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
به‌مه‌به‌ستى چاودێری كردنى چالایكیه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان و ئاگاداربون له‌ جموجۆڵه‌كانى برِیاره‌ حكومه‌تى توركیا مانگێكى ده‌ستكردى سیخورِى رِه‌وانه‌ى ئاسمان بكات.

له‌یادى 87 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى كۆمارى توركیا و له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا (رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان)ـى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِایگه‌یاند:
ئێستا له‌كاركردنداین بۆ دروست كردنى مانگێكى ده‌ستكرد و له‌ساڵى 2012 رِه‌وانه‌ى ئاسمان ده‌كه‌ین و له‌ خولگه‌دا جێگری ده‌كه‌ین.

مه‌به‌ست له‌ هه‌ڵدانى ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ بۆ چاودێری كردنى پارتى كرێكارانى كوردستانه‌ و وێنه‌گرتنى چالاكیه‌كانى ئه‌و پارته‌یه‌ تا حكومه‌تى توركیا بتوانێت چاودێری په‌كه‌كه‌ بكات.
Top