فه‌رنسا له ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
دواى چه‌ند رِۆژێك له هه‌رِه‌شه‌كانى ئوسامه بن لادنى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده، حكومه‌تى فه‌ره‌نسا برِیارى دا له‌سه‌ره‌تایی ساڵى داهاتودا سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانى له ئه‌فغانستان بكشێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى له ئه‌فغانستان پاشه‌كشێى بكات.
(ئه‌رفیه مۆران) وه‌زیرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا رِایگه‌یاند:
له‌سه‌ره‌تای ساڵى 2011 هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا كه ژماره‌یان 3750 سه‌ربازه له ئه‌فغانستان ده‌كشێنه‌وه، و ئه‌مه‌ش له چولرچێوه‌ى ستراتیژێكى نوێه كه حكومه‌تى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ناتۆ په‌یرِه‌وى ده‌كات.
وه‌زیرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا رِه‌تى كرده‌وه كه برِیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندى به‌و هه‌رِه‌شانه هه‌بێت كه رِێكخراوى قاعیده له فه‌ره‌نساى كرد.
له‌كاسێتێكى ده‌نگیدا چه‌ند رِۆژێك له‌مه‌وبه‌ر (ئوسامه بن لادن)ـى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده هه‌رِه‌شه‌ى له حكومه‌تى فه‌ره‌نسا كرد ئه‌گه‌ر له ئه‌فغانستان نه‌كشێته‌وه هێرشى ده‌كاته سه‌ر و چاوه‌رِوانى تۆڵه بێت.