حوسنى موباره‌ك تاكه رِكابه‌رى سه‌رۆكایه‌تى میسره
گولاَن/ساڵح محمد
برِیاره له‌ساڵى داهاتو هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى میسر به‌رِێوه‌بچێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پارتى ده‌سه‌لاَتدار حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى ئیستاى میسری وه‌ك تاكه كاندیدى ئه‌و پارته بۆ سه‌رۆكایه‌تى میسر دیارى كرد.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى میسر نابێت (جه‌مال موباره‌ك)ـى كورِی حوسنى موباره‌ك خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تى ولاَت كاندید بكات وه‌ك پێشبینى ده‌كرا چونكه به‌پێى ده‌ستورى میسر له‌هه‌ر پارتێك ده‌بێت ته‌نها یه‌ك كاندید هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
به‌پێى رِای چاودێرانى سیاسی میسر خستنه‌رِوى جه‌مال موباره‌ك و بلاَوكردنه‌وه‌ى پرِوپاگه‌نده بۆی ته‌نها بۆ تاقی كردنه‌وه‌ى بۆچونى شه‌قامى میسری بوه به‌رامبه‌ر جه‌مال موباره‌ك.
واچاوه‌رِوان ده‌كرا كه جه‌مال موباره‌ك بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى میسر خۆى كاندید بكات به‌لاَم به كاندیدكردنه‌وه‌ى حوسنى موباره‌ك بۆ ئه‌و پۆسته ئه‌و ئه‌گه‌ره بونى نه‌ما.
به‌لاَم تائێستا لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ناو میسر كاندیدى خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى میسر دیارى نه‌كردوه ئه‌گه‌ر هیچ كاندیدێكیان نه‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته ئه‌وا حوسنى موباره‌ك ده‌بێت تاكه كاندید بۆ ئه‌و پۆسته.