رِێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى داواى رِون كردنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
دواى ئه‌وه‌ى له سایتى ویكیلیكس ژماره‌یه‌كى زۆر به‌ڵگه‌نامه بلاَوكرایه‌وه ده‌رباره‌ى جه‌نگى عێراق رِێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى داواى لێكۆلینه‌وه له حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌مه‌رِ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه.
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌سه‌ره‌تایی گرتنى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له ساڵى 2003 تائیستا زیاتر له 109 هه‌زار عێراقی كوژراون كه له‌نێوانیاندا 66 هه‌زار هاولاَتى مه‌ده‌نى تێدایه.
رِێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى رِون كردنه‌وه له حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كوشتنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى هاولاَتیانى مه‌ده‌نى عێراقی كه سایتى ویكیلیكس له‌چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌دا بلاَوى كرده‌وه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه: پێشتر رِێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مه‌ریكاى ئاگاداركردبو له‌سه‌ر كوشتنى هاولاَتیانى مه‌ده‌نى له عێراق و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه له‌سایتى ویكیلیكس بلاَوبونه‌ته‌وه ئه‌و رِاستیه ده‌سه‌لمێنن به‌لاَم له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌و بابه‌ته گرنگه پشت گوىَ خراوه و گوی پێ نه‌دراوه.
شایانى باسه سایتى ویكیلیكس هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ى له‌سه‌ر جه‌نگى عێراق بلاوكرده‌وه كه تێیدا كوشتنى هاولاَتیانى مه‌ده‌نى و ئه‌شكه‌نجه‌دانى زیندانیان و ته‌قاندنه‌وه‌ى شوینه پیرۆزه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ، و بونى ده‌ستى ولاَتى ئێران له ته‌قینه‌وه‌كانى عیراق ده‌سه‌لمێنێت.