سعودیه‌ به‌برِی 60 ملیار دۆلار خۆى پرِ چه‌ك ده‌كات

سعودیه‌ به‌برِی 60 ملیار دۆلار خۆى پرِ چه‌ك ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد

به‌مه‌به‌ستى پرِ چه‌ك كردنى سوپاكه‌ى و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ر رِوداوێكى له‌ناكاو حكومه‌تى سعودیه‌ به‌برِى 60 ملیار دۆلار چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى له‌ ئه‌مه‌ریكا كرِی.

(ئه‌ندرۆ شپیرۆ) یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
به‌مه‌به‌ستى گرنگى دان به‌ ئاسایشى ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى به‌ سعودیه‌ فرۆشتوه‌.

گوتیشى: ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ حكومه‌تى سعودیه‌ى فرۆشتوه‌ بریتین له‌ 84 فرِۆكه‌ى ئێف15، و 70 هێلیكۆپته‌رى ئاپاتچی، و 72 كۆپته‌رى بلێك هاوك، و 35 كۆپته‌ری لیتك بریدز، كه‌ به‌هاى ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ ده‌كاته‌ 60 ملیار دۆلار.

هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ست له‌ پرِچه‌ك كردنى سعودیه‌ ته‌نها بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى ئێران بێت و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ فرۆشتنى ئه‌و كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازیانه‌ به‌ سعودیه‌ بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوچه‌كه‌یه‌ به‌ گشتى.
Top