ئیخوان موسلیمین داواى بایكۆت كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى میسر ده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
ئیخوان موسلیمینى میسر داوا له هاولاَتیان ده‌كه‌ن به‌ژدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى میسر نه‌كه‌ن كه برِیاره ساڵى داهاتو به‌رِێوه‌بچێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه زیاتر له 20 سه‌ركرده‌ى ئیخوان موسلیمین ده‌ریان كردوه داوا له هاولاَتیانى میسر ده‌كه‌ن كه به‌ژدارى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى میسر نه‌كه‌ن چونكه به‌ژدارى كردن له هه‌ڵبژاردن به‌واتاى شه‌رعیه‌ت پێدانه به‌و هه‌ڵبژاردنه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌ڵبژاردنى میسریان به مه‌هزه‌له و رِۆتینات ناوبر به‌هۆى ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و به‌ژدارى كردن له هه‌ڵبژاردن به پشتگیرى كردن له ساخته‌كارى ناوده‌به‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا (سه‌عد ئه‌لحسێنى) ئه‌ندامى رِێبه‌رى ئیخوان موسلیمین رِایگه‌یاند:
ده‌ركردنى به‌یاننامه و بلاَوكراوه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى دیاره‌وه گوزارشت له هه‌ڵوێستى فه‌رمى ئیخوان موسلیمین ناكات، و بایكۆت كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان چاره‌سه‌ر نییه بۆ بنبرِكردنى كه‌نده‌ڵى له میسر.