په‌یوه‌ندیه‌كانیانى ئێران و رِوسیا ئاڵۆزى تێده‌كه‌وێت
گولاَن/ساڵح محمد
ئێران حكومه‌تى رِوسیا به سه‌ربه‌خۆى نه‌بون له برِیاره‌كانیدا تۆمه‌تبار ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه رِوسیا خاوه‌نى برِیارى خۆى نییه ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌هات كه رِوسیا رِه‌تى كرده‌وه كه موشه‌كى جۆری ئێس 300 به ئێران بفرۆشێت به‌هۆى سزادانى ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌هۆى به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
حكومه‌تى رِوسیا رِایگه‌یاند كه موشه‌كى ئێس300 له‌چوارچێوه‌ى برِیارى قه‌ده‌غه‌كردنى فرۆشتنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه به ئێران كه ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندویه‌تى بۆیه ئاماده‌نیین ئه‌وجۆه موشه‌كه به ئێران بفرۆشین، و پابه‌ندین به برِیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى ئێران رِه‌تى كرده‌وه كه برِیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى موشه‌كى جۆری ئێس300 بگرێته‌وه، و هه‌روه‌ها ئێران داواى له رِوسیا كرد ئه‌گه‌ر موشه‌كى ئێس300 به ئێران نه‌فرۆشێت ده‌بێت قه‌ره‌بوى ئێران بكاته‌وه چونكه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ رِوسیا بۆندیان ئیمزا كردوه له‌سه‌ر كرِینى موشه‌كى ئێس300.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى حكومه‌تى رِوسیا بۆ باشكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانیه‌تى له‌گه‌ڵ ولاَتانى رِۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكایه و وه‌لانانى ئه‌و گرژى و ناكۆكیه‌ی له‌نێوان رِوسیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه سالاَنێكه به‌رده‌وامه.