رِوسیا داوا له ئێران ده‌كات شه‌فاف بێت له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى
گولاَن/ساڵح محمد
حكومه‌تى رِوسیا كه‌یه‌كێكه هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانى ئێران داوا له حكومه‌تى ئێران ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فاف مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆمى بكات و رِونكردنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته نارِونه‌كان بدات.
(ڤیتالى تشوركین) نێردراوى رِوسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِایگه‌یاند:
پێویسته له‌سه‌ر ئێران به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فافی مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى و وه‌لاَمى سه‌رجه‌م پرسیاره‌كان بداته‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و رِونكردنه‌وه‌ى پێویست بدات له‌و باره‌یه‌وه، كه ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى حكومه‌تى ئێرانه.
گوتیشى: رِوسیا دانوستان و گفتوگۆ به‌تاكه چاره‌سه‌ر ده‌زانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئه‌تۆمى ئێران و كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه، و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كانى نێوان حكومه‌تى تاران و كۆمه‌ڵه‌ى پێنج كۆ یه‌ك.
له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كانیدا نێردراوى تایبه‌تى رِوسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواى له فه‌له‌ستین و ئیسرائیل كرد كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و دانوستانه رِاسته‌وخۆكانى نێوانیان به هه‌لێكى باش بزانن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان چونكه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل كاریگه‌رى رِاسته‌وخۆى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاشتى له خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست.