ئه‌مه‌ریكا: ئێران پێویستى به ساڵێك هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمی
گولاَن/ساڵح محمد
رِۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكی له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له‌به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا بلاَوى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا حكومه‌تى ئیسرائیلی قایل كردوه به‌وه‌ى كه ئێران ناتوانێت به‌م نزیكانه ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى و پێویستى به یه‌ك ساڵ هه‌یه تابتوانێت چه‌كى ئه‌تۆمى به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر بنكه ئه‌تۆمیه‌كانى ئێران كه به‌نیازه ئه‌نجامى بدات.
\"گاری ساموری\"" رِاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى ئه‌تۆمى رِایگه‌یاند:
ئێران لایه‌نى كه‌م پێویستى به یه‌ك ساڵ هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمی به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌مانه ده‌رباره‌ى تواناى ئێران له دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمی.
گوتیشى: هێشتا كات له‌به‌رده‌ستدا ماوه بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه به‌هۆى دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمى.
ئیسرائیل به‌نیازى هێرشه بۆسه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران ئه‌گه‌ر حكومه‌تى تاران له‌هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى بێت چونكه به هه‌رِه‌شه‌یه‌كى رِاسته‌خۆى ناوده‌بات بۆسه‌ر ئیسرائیل.
به‌پێى سه‌رچاوه هه‌واڵگریه‌كانى ئیسرائیل حكومه‌تى ئێران پێویستى به‌چه‌ند مانگێكى كه‌م هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمی به‌لاَم ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران پێویستى به‌كاتێكى زۆر هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمی كه لایه‌نى كه‌م ساڵێك ده‌خایه‌نێت.
له‌لای خۆشیه‌وه حكومه‌تى ئێران رِه‌تى ده‌كاته‌وه به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى بێت و رِایده‌گه‌ێنێت كه مه‌به‌ست له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران كارى ئاشتیه.
"