نه‌ژاد: ئێران ئاماده‌یه دانوستان له‌گه‌ڵ ولاَتان ئه‌نجام بدات
گولاَن/ساڵح محمد
له‌میانه‌ى چاوپیكه‌وتنێكیدا سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئاماده‌یی ولاَته‌كه‌ى نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ ولاَتانى 5+1 له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
\"مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد\"" سه‌رۆك كۆمارى ئێران رِایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ولاَته زلهێزه‌كانى جیهان سوته‌مه‌نى ئه‌تۆمى بۆ ئێران دابین بكه‌ن ئه‌وه ئێران ئاماده‌ییه دانوستان له‌گه‌ڵ ولاَتان ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
گوتیشى: حكومه‌تى ئێران مافێكى رِه‌وای خۆیه‌تى كه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، و پیتاندنى یۆرانیۆم مافێكى خۆمانه و په‌یرِه‌وى ده‌كه‌ین.
سه‌رۆك كۆمارى ئێران رِه‌تى كرده‌وه ولاَته‌كه‌ى له‌هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمی بێت وئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ولاَته‌كه‌ى دژى جه‌نگه و هه‌رگیز نایانه‌وێت شه‌رِ له ناوچه‌كه‌دا رِوبدات.
له‌لای خۆیه‌وه \""عه‌لی خامنه‌ئی\"" رِابه‌رى بالاَى ئێران رِه‌تى كرده‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بده‌ن هه‌تا سزاكانى سه‌ر ئێران هه‌ڵنه‌گیرێت و ده‌ست له هه‌رِه‌شه‌كانى هه‌ڵنه‌گرێت بۆ سه‌ر ئێران.
خامنه‌ئی گوتیشى: سه‌رۆك كۆمارى ئێران و به‌رپرسانى ئێران ئاماده‌یی ولاَته‌كه‌یان نیشانداوه بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ ولاَتان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران، به‌لاَم ئه‌مه‌ریكا ناگرێته‌وه، و ئێران ئاماده‌نییه دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام بدات.
له‌كۆتاییدا عه‌لى خامنه‌ئی رِابه‌رى بالاَى حكومه‌تى ئێرانى رِایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا وه‌ك دانوستكارێكى ئاسایی مامه‌ڵه ناكات به‌ڵكو وه‌ك زلهێزێك و هێزێكى بالاَ مامه‌ڵه ده‌كات له هه‌رِه‌شه‌كانى ناوه‌ستێت بۆ سه‌ر ئێران بۆیه ئاماده‌نیین دانوستانى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ین، هه‌ركاتێك ئه‌مه‌ریكا سزاكانى سه‌ر ئێرانى هه‌ڵگرت و له هه‌رِه‌شه‌كردن وه‌ستا ئه‌وه ئاماده‌ین دانوستانى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ین."