ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئاگربه‌سته‌كه‌ی په‌كه‌كه كۆده‌بێته‌وه
دوێنێ پێنج شه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك كۆماری توركیا عه‌بدوڵلاَ گوڵ و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و سه‌رۆكی سوپا سالار ژه‌نه‌رِاڵ ئیلكه‌ر باشبۆگ وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆو وه‌زیری ناوخۆ‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرێدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به گشتی تاوێی پرسی ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه‌یان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌تی ئاگربه‌سته‌كه‌ی په‌كه‌كه كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو جه‌ختیش له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پرۆسه سه‌ربازیه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌و پارته تا به‌ته‌واوی بنه‌برِده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا گفتوگۆی له سه‌ر پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد له عێراق به‌تایبه‌ت بارودۆخی ئه‌منی دوای قۆناخی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه كه توركیا ترسی له‌وه هه‌یه په‌كه‌كه به‌چرِی ده‌ست بكاته‌وه به چالاكییه‌كانی خۆی له ناو توركیا‌و له سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان، سه‌رچاوه ئاگاداره‌كا پێشبینیان كردووه له میانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆشاییه‌كی ئه‌منی له سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان دروست بێت كه ئه‌مه‌ش واده‌كات توركیا له ئاماده‌باشیدا بێت بۆ هه‌ر رووبه‌رِووبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان.
جێی باسه رۆژی هه‌ینی رابردوو په‌كه‌كه به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان برِیاری ئاگر به‌ستی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ راگه‌یاند.
سه‌رچاوه ماڵپه‌رِی: اخبار العالم