به‌رازیل سزاكانى سه‌ر ئێرانى په‌سه‌ند كرد
حكومه‌تى به‌رازیل رِه‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر سه‌پاندنى سزاكانى سه‌ر ئێران كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران سه‌پێندرا به‌هۆى به‌رده‌وام بونى حكومه‌تى تاران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رِابردودا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چواره‌م جار برِیارى توندكردنى سزاكانى سه‌ر ئێرانى په‌سه‌ند كرد به‌هۆى به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و گوێ نه‌دان به برِیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، هه‌ریه‌ك له توركیا و به‌رازیل ئاماده‌نه‌بون ده‌نگ بۆ ئه‌و برِیاره بده‌ن و دژایه‌تیان كرد به‌لاَم برِیاره‌كه له كۆى 15 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى 12 ئه‌ندام ده‌نگى بۆدا و برِیاره‌كه په‌سه‌ند كرا، له‌لای خۆشیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌رازیل ئاشكرایی كرد له چه‌ند رِۆژى رِابردودا ولاَته‌كه‌ى برِیارى سه‌پاندنى سزاكانى سه‌ر ئێرانى په‌سه‌ند كردوه، و گوتى:
دواجار سه‌رۆكى به‌رازیل (لۆلا داسیلڤا) برِیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى په‌سه‌ندكردوه و ئیمزاى له‌سه‌ر برِیاره‌كه كردوه.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌رازیل گوتیشى:
هه‌ندێك ولاَت هه‌یه ده‌یه‌وێت كێشه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران له‌رِێگه‌ى هێزه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه حكومه‌تى ئێران ئاماده‌یی خۆى نیشانداوه بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دیالۆگه‌كان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ولاَته‌كه‌ى.
شایانى باسه دواى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌ریه‌ك له یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا سزاى ئابورى توندیان به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند، هه‌رچه‌نده تائێستا حكومه‌تى ئێران رِه‌تى ده‌كاته‌وه سه‌پاندنى ئه‌و سزایانه هیچ كاریگه‌ریه‌كى هه‌بوبێت به‌سه‌ریدا به‌لاَم ولاَتانى رِۆژئاوا سه‌پاندنى سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا به گورزێكى كوشنده له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.