پێڵاو هاویشتن سه‌رۆكی پاكستانیشی گرته‌وه
دوا به دوای گه‌یشتنی بۆ ولاَتی به‌ریتانیا، له میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له به‌رده‌م لایه‌نگرانی پارتی گه‌لی پاكستانی له شاری بێرمینگهام، سه‌رۆكی پاكستان ئاسه‌ف عه‌لی زه‌رداری له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه پێلاَوی تێگیرا.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی له دوا ژماره‌ی خۆیدا بلاَویكرده‌وه له‌و كاته‌ی زه‌رداری له ناوه‌رِاستی پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌یدا بوو كه‌سێكس به‌ته‌مه‌ن له ناو ئاماده‌بووان هه‌ستایه‌وه سه‌رپێ و هه‌ردوو تاكه نه‌عله‌كه‌ی خۆی تێگرت، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تێگرتنی پێلاَوو نه‌عل به‌یه‌كێك له سووكایه‌تییه گه‌وره‌كانی داب و نه‌ریتی پاكستانی له قه‌ڵم ده‌درێ.
له به‌شێكی دیكه‌دا سه‌نده‌ی تایمز باس له‌وه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه نه‌عله‌كانی گرته زه‌رداری پیاوانی ئاسایش خێرا پیاوه‌كه‌یان توند كردوو له ناو خه‌ڵكه‌كه دووریان خستۆته‌وه‌و به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست بردوویانه.
جێی باسه سه‌ردانییه‌كه‌ی زه‌رداری بۆ به‌ریتانیا له‌و كاته دێت كه ئێستا ولاَتی پاكستان رووبه‌رِووی شه‌پۆڵێكی گه‌وره‌ی لافاو بۆته‌وه به هۆیه‌وه ملیۆنه‌ها خه‌ڵك زه‌ره‌ر مه‌ند بوونه.