یه‌كێتى ئه‌وروپا چاكسازیه‌كانى حكومه‌تى توركیا به‌رز ده‌نرخێنێت

یه‌كێتى ئه‌وروپا چاكسازیه‌كانى حكومه‌تى توركیا به‌رز ده‌نرخێنێت

گولاَن/ساڵح محمد
كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌روپا بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى توركیا بۆ هه‌مواركردنى ده‌ستورى توركیا و چاكسازى تێیدا هه‌نگاوێكه‌و بۆ چاكسازى له‌و ولاَته‌ و جێبه‌جێ كردنى پێوه‌ره‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپایه‌.

به‌رپرسانى توركیا ئاماژه‌ به‌ هه‌مواركردنى ده‌ستورى ولاَته‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ ئامانج تێیدا نوێ كردنه‌وه‌ى ده‌ستورى توركیایه‌ به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مى ئێستادا بگونجێت و هه‌نگاوێكه‌ بۆ به‌ئه‌ندام بونى توركیا له‌ یه‌كێـى ئه‌وروپا.

به‌لاَم رِۆژى چوار شه‌ممه‌ 7-7-2010 دادگاى بالاَى توركیا چه‌ند برِگه‌یه‌كى هه‌مواركراوى ده‌ستورى توركیاى رِه‌ت كرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و برِگه‌ى تایبه‌ته‌ به‌ دامه‌زراندنى دادوه‌ر و داواكارى گشتى له‌ چاكسازیه‌كه‌دا و به‌ پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى توركیا ناوى برد.

وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتى ئه‌وروپا رِایگه‌یاند:
هه‌مواركردنى ده‌ستورى توركیا هه‌نگاوێكى ئه‌رێی و سه‌ركه‌وتوه‌ بۆ ده‌ربازبون له‌و هه‌لاَنه‌ى كه‌ حكومه‌تى توركیا ماوه‌یه‌كى دورودرێژه‌ له‌سه‌رى ده‌رِوات و به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌رى و چه‌ند كه‌موكورِتیه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌كات كه‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا وه‌ك مه‌رج له‌به‌رامبه‌ر به‌ئه‌ندام بونى توركیا دایناوه‌ له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا.

گوتیشى: كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا چاوه‌رِوانى وه‌لاَمى دادگاى توركیا تا سه‌رجه‌م ورده‌كاریه‌كانى هه‌مواركردنى ده‌ستورى توركیا بزانێت.

شایانى باسه‌ پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى فه‌رمانرِه‌وای توركیا پرِۆژه‌یه‌كى پێشكه‌ش په‌رِله‌مانى توركیا كردوه‌ به‌مه‌به‌ستى هه‌مواركردنى ده‌ستورى ولاَته‌كه‌ى و چاكسازى له‌و ده‌ستوره‌دا كه‌ بوه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م بونى توركیا به‌ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا و چه‌ندین كێشه‌ى بۆ توركیا دروست كردوه‌ چونكه‌ ده‌ستورى ئه‌و ولاَته‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ دانراوه‌ و تائێستا هه‌موارنه‌كراوه‌.

هه‌روه‌ها برِیاره‌ له‌12ـى ئه‌یلولی داهاتو رِاپرسی له‌سه‌رتاسه‌رى توركیا ئه‌نجام بدرێت له‌سه‌ر هه‌مواركردنى ده‌ستورى توركیا.
Top