ئۆباما به‌ڵێكى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین ده‌دات
گولاًَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندبونى خۆى به دامه‌زاراندنى ده‌وڵه‌تێكى فه‌له‌ستینى سه‌ربه‌خۆى بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان دوپات كرده‌وه.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا \"باراك ئۆباما\"" له میانه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كاى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فه‌له‌ستین \""مه‌حمود عه‌باس\"" بارودۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ كرا و باس له سه‌ردانه‌كه‌ى \""بنیامین ناتنیاهۆ\""ـى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كرد بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا، و هه‌روه‌ها به‌ڵێنى دا كه ولاَتێكى فه‌له‌ستینى سه‌ربه‌خۆى دابمه‌زرێنێت.
\""نه‌بیل ئه‌بو درینه\"" وته‌بێژى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تى فه‌له‌ستین رِایگه‌یاند:
سه‌رۆكى فه‌له‌ستین \""مه‌حمود عه‌باس\"" پابه‌ندبونى خۆى بۆ ئاشتى دوپات كرده‌وه و جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر كۆتایی هێنانى ئه‌و داگیركارى ئیسرائیل له پاش ساڵى 1967 ده‌ستى پێكردوه.
نێردراوى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا \""جۆرج میتشل\"" له دوهه‌فته‌ى رِابردودا له‌گه‌ڵ هه‌ردو به‌رپرسانى ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینى كۆبویه‌وه به‌مه‌به‌ستى په‌له‌كردن له ئاشتى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى له دومانگى رِابردودا هیچ به‌ره‌وپێشچونێكى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌تى ئیسرائیل داواده‌كات كه دانوستانه‌كان له نێوانیاندا رِاسته‌وخۆ ئه‌نجام بدرێت به‌لاَم فه‌له‌ستینیه‌كان رِه‌تى ده‌كه‌نه‌وه دانوستانى رِاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجام بده‌ن تا ئه‌و كاته‌ى كێشه‌ى دیارى كردنى سنوره‌كان له نێوانیاندا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
"