ئێران چه‌ند مه‌رجێك ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا
گولاَن/ساڵح محمد
بۆده‌ستپێكردنه‌وه دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ولاَتانى رِۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى حكومه‌تى ئێران چه‌ند مه‌رجێك ده‌خاته رِو كه گرنگترینیان لێكۆڵینه‌وه‌یه له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئیسرائیل.
\"مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد\"" سه‌رۆكى ئێران رِایگه‌یاند:
چوار مه‌رجمان هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ ولاَتانى رِۆژئاوا له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران كه بریتین له:
یه‌كه‌م: ولاَتانى رِۆژئاوا هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئیسرائیل رِابگه‌ێنن تا بزانیین كه قایلن به‌و به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌ى ئیسرائیل یان نا.
مه‌رجى دوه‌م بریتیه له رِون كردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى ولاَتان له‌سه‌ر رِێگه‌گرتن له به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى تا چه‌ند پابه‌ندن به رِێگرتن له به‌رنامه ىئه‌تۆمى ولاَتان.
مه‌رجی سێهه‌م بریتیه له دیارى كردنى هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر دادپه‌روه‌رى هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له به‌كارهێنانى هێز.
مه‌رجى چواره‌م و كۆتایی به‌ژدارى كردنى چه‌ند ولاَتێك له دانوستانه‌كاندا.
سه‌رۆكى ئێران دوپاتى كرده‌وه ئه‌گه‌ر ولاَتانى رِۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌و مه‌رجانه‌یان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ئه‌وه ولاَته‌كه‌ى ئاماده نییه دانوستان ده‌ستپێبكاته‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
شایانى باسه له 9ـى مانگى رِابردو ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى بۆ چواره‌م جار سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند به‌هۆى به‌رده‌وامى ئه‌و ولاَته له‌سه‌ر به‌رنامه ئتۆمیه‌كه‌ى، به وته‌ى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا سه‌پاندنى ئه‌و سزایه به‌سه‌ر ئێران بۆئه‌وه‌یه كه ئێران بگه‌رِێته‌وه سه‌ر مێزى دانوستانه‌كان و گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ ولاَتان ده‌ستپێبكاته‌وه له‌مه‌رِ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
"