ئۆباما: وه‌رگرتنى توركیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا كارێكى گرنگه‌

ئۆباما: وه‌رگرتنى توركیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا كارێكى گرنگه‌

گولاَن/ساڵح محمد

سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا \"باراك ئۆباما\"" له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌یه‌كى ئیتاڵیدا رِایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ئه‌وروپا سوربن له‌سه‌ر وه‌رنه‌گرتنى توركیا ئه‌وه‌ حكومه‌تى توركیا پشت له‌ رِۆژئاوا ده‌كات و رِوده‌كاته‌ ولاَتانى رِۆهه‌لاَت.

له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى (كورییری)ـى ئیتاڵى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بلاَوى كرده‌وه‌: ئه‌مه‌ریكا پێی وایه‌ كه‌ برِیارێكى دانایانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌ندامیه‌تى توركیا قبوڵ بكات چونكه‌ ده‌بێـه‌ گۆرِینى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و رِوكردنه‌ ولاَتانى رِۆژئاوا.

گوتیشى: ئه‌گه‌ر توركیا نه‌بێـه‌ ئه‌ندامى یه‌كێـى ئه‌وروپا و له‌ ئه‌وروپا جێی نه‌بێته‌وه‌ كارێكى ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ولاَتانى رِۆژهه‌لاَت ئه‌نجام بدات دواى بێ ئومێد بونى له‌ وه‌رنه‌گرتنى له‌ یه‌كێـى ئه‌وروپا.

له‌باره‌ى رِێككه‌وتنى نێوان توركیا و ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران باراك ئۆباما گوتى: جێى داخه‌ كه‌ توركیا پشتگیرى ئێران ده‌كات و هاوكارى ده‌كات به‌لاَم له‌هه‌مانكاتدا سوربون و گرنگى پێدانى ئێمه‌ ده‌زانێت له‌سه‌ر رِاگرتنى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.

له‌كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى توركیاوه‌ گوتى: توركیا هاوپه‌یمانێكى گرنگى هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سیه‌ و ئابورى ئه‌و ولاَته‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گه‌شه‌ى سه‌ندوه‌، و توركیا ولاَتێكى دیموكراتیه‌ و زۆرینه‌ى دانیشتوانى موسوڵمانه‌ بۆیه‌ هیوادارم ببێته‌ نمونه‌یه‌ك بۆ ولاَتانى موسوڵمانى ناوچه‌كه‌ و گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌ بۆ ولاَتانى موسوڵمان.
"
Top