ئێران دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ریدا كاریگه‌رى خراپی به‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى هه‌بووه‌

ئێران دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ریدا كاریگه‌رى خراپی به‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى هه‌بووه‌

گولاَن/ساڵح محمد
دواى تێپه‌رِبونى مانگێك به‌سه‌ر سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ریدا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ بۆیه‌كه‌م جار ئێران دان به‌وه‌داده‌نێت كه‌ به‌هۆى سه‌پادنى سزا به‌سه‌ریدا به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى هێواش هه‌نگاو ده‌نێت و كاریگه‌رى خراپی به‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى هه‌بوه‌.

\"عه‌لى ئه‌كبه‌ر ساڵحى\"" سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێرانى رِایگه‌یاند: سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێراندا كاریگه‌رى خراپی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران هه‌بوه‌ و به‌رِێوه‌چونى كاره‌كانى هێواش كردوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ به‌رپرسێكى ئێرانى دان به‌وه‌دابنێت ، پێشتر به‌رپرسانى ئێرانى رِه‌تیان ده‌كرده‌وه‌ كه‌ سه‌پاندنى سزا كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمه‌كه‌ى ئێران هه‌بێت.

له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێرانى رِایگه‌یاند:
هیچ كه‌س ناتوانێت بڵێت سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێراندا كاریگه‌ی نه‌بوه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ كاریگه‌رى هه‌بوه‌ به‌لاَم ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێراندا وه‌ستاندنى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌یه‌تى و له‌كارخستنیه‌تى بێ گومان هه‌رگیز ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ په‌ره‌پێدانى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمه‌كه‌ى ئێران ئه‌و رِێگه‌ى گرتومانه‌ ده‌ستبه‌ردارى نابین تاده‌گه‌ینه‌ ئامانج.

شایانى باسه‌ له‌ 9ـى مانگى رِابردو ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چواره‌م جار سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند به‌هۆى به‌رده‌وامى له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و وازنه‌هێنانى حكومه‌تى ئێران له‌ پیتاندنى یۆرانیۆم، و پاشان هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌جیا سزایان به‌سه‌ر ئێرندا سه‌پاند.
"
Top