ئه‌سه‌د: به‌تێكچونى په‌یوه‌ندى ئیسرائیل و توركیا حكومه‌تى توركیا رِۆڵى له ناوچه‌كه‌دا كه‌مده‌بێته‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى سوریا تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئیسرائیل و توركیا خسته ئه‌ستۆى حكومه‌تى ئیسرائیل چونكه ئه‌و هێرشی كردوه‌ته سه‌ر كه‌شتى توركیا و رِێگه‌ى به هێزه‌كانى ولاَته‌كه‌ى داوه ئه‌و هێرشه ئه‌نجام بده‌ن.
له‌میانه‌ى سه‌ردانێكیدا بۆ ئیسپانیا \"به‌شار ئه‌سه‌د\"" سه‌رۆكى سوریا رِایگه‌یاند: تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئیسرائیل و توركیا كاریگه‌رى خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشى و ئارامى ناوچه‌كه، و كاردانه‌وه‌ى نه‌رێی له‌سه‌ر بارودۆخى خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى سوریا تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئیسرائیلى خسته ئه‌ستۆى ئیسرائیل و گوتى: ئیسرائیل به‌رپرسه له تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و حكومه‌ته‌كه‌ى چونكه به‌فه‌رمانى حكومه‌تى ئیسرائیل هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌شتیه توركیه‌ى كه هاوكارى مه‌ده‌نى بۆ كه‌رتى غه‌زه ده‌گواسته‌وه.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكى سوریا به‌شار ئه‌سه‌د گوتیشى: حكومه‌تى توركیا رِۆڵێكى گه‌وره‌ى ده‌گێرِا بۆ سه‌قامگیرى ئاسایشى ناوچه‌ى خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست و هاوكارى كردنى ولاَتان له كێشه‌كانیاندا به‌لاَم به‌هۆى تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئیسرائیل ئه‌و رِۆڵه‌ى نامێنێت له ناوچه‌كه‌دا.
شایانى باسه به‌هۆى هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌شتیه‌كى توركى كه هاوكارى ده‌گواسته‌وه بۆ كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌له‌ستین بوه‌هۆى كوشتنى 9 سه‌رنشینى كه‌شتیه‌وه و برینداربونى ژماره‌كى زۆر له سه‌رنشینه‌كانى، په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئیسرائل و توركیا تێكچوه و ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
"