ئیسرائیل گه‌مارۆى ئابورى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ى هه‌ڵگرت

ئیسرائیل گه‌مارۆى ئابورى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ى هه‌ڵگرت

گولاَن/ساڵح محمد
دواى نارِه‌زایی ولاَتانى جیهان و یه‌كێتى ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌و رِه‌خنه‌ زۆرانه‌ى كه‌ ئاراسته‌ى حكومه‌تى ئیسرائیل ده‌كرا به‌هۆى سه‌پاندنى گه‌مارۆى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ و رِێگه‌گرتن له‌ هاورده‌كردنى كۆمه‌كى و هاوكارى بۆ ئه‌و كه‌رته‌ كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ سه‌پاندویه‌تى به‌سه‌ریدا به‌بیانوى پاراستنى ئاسایشى خۆی دواجار حكومه‌تى ئیسرائیل گه‌مارۆی ئابورى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌له‌ستین هه‌ڵگرت.

له‌چه‌ند رِۆژى رِابردودا هه‌ریه‌ك له‌ \"سه‌لام فه‌یاز\""ـى سه‌رۆك وه‌زیرانى فه‌له‌ستین و \""ئه‌یهود باراك\""ـى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵگرتنى ئابڵوقه‌ى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ و لابلادنى ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ى كه‌له‌لایه‌ن ئیسرائله‌وه‌ به‌سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ سه‌پێنردراوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵى بی بی سی بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى ئیسرائیل برِیارى داوه‌ كه‌ رِێگه‌ به‌ هاتنى كالاَ و شتومه‌كى پێویستى رِۆژانه‌ى هاولاَتیان بدرێت بۆ ناو كه‌رتى غه‌زه‌ به‌لاَم رِێگه‌ نادرێت هیچ كالاَیه‌كى كه‌رتى غه‌زه‌ رِه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ بكرێت.

سوك كردنى گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ئیسرایله‌وه‌ دواى چه‌ند رِۆژێك دێت له‌ لێدوانه‌كانى به‌رپرسانى كۆشكى سپی ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئاماژه‌یان به‌ له‌یه‌كنزیك بونه‌وه‌ى هه‌ردو لایه‌نى فه‌له‌ستینى و ئیسرائیلی كرد و كه‌مبونه‌وه‌ى ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌ردولا، كه‌ برِیاره‌ به‌م نزیكانه‌ دانوستانى رِاسته‌وخۆ له‌ نێوان فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسرائیله‌كان ده‌ستپێبكات.

شایانى باسه‌ برِیاره‌ له‌چه‌ند رِۆژى داهاتودا سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا بكات و بارودۆخى ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ بكات.
"
Top