رِێكخراوى قاعیده چه‌ند مه‌رجێك بۆ ئه‌مه‌ریكا داده‌نێت
گولاَن-ساڵح محمد
به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى دانوستان و رِێكه‌وتن له‌گه‌ڵیدا رِێكخراوى قاعیده چه‌ند مه‌رجێك ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما.
\"ئاده‌م گادان\"" وته‌بێژى رِێكخراوى قاعیده له كاسێتێكى ده‌نگیدا كه‌له‌سه‌ر تۆرِى ئه‌نته‌رنێت بلاَوى كردوه‌ته‌وه چوار مه‌رجى خستوه‌ته به‌رده‌م حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌به‌ستى رِاگرتنى توندوتیژى به‌رامبه‌رى و ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵیدا.
مه‌رجه‌كانى رِێكخراوى قاعیده بریتین له: یه‌كه‌م/ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌فغانستان، دوه‌م/ رِاگرتنى پشتیوانیه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل، سێهه‌م/ ده‌ستوه‌رنه‌دانه كاروبارى موسوڵمانان، چواره‌م/ بریتیه له ئازادكردنى ده‌ستگیركراوانى قاعیده له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
"