ئیسرائیل پێشنیارێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِه‌ت ده‌كاته‌وه‌

ئیسرائیل پێشنیارێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِه‌ت ده‌كاته‌وه‌
حكومه‌تى ئیسرائیل رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى پێكبهێنرێت به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رِوداوى كه‌شتى ئازادى كه‌ ئیسرائیل هێرشى كرده‌ سه‌ر.

"بان كی مۆن"ـى سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواى له‌ ئیسرائیل كردبو كه‌ رِێگه‌بدات لیژنه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێكبهێنرێت به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رِوداوى هێرش كردنه‌ سه‌ر كه‌شتى ئازادى له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كه‌ بوه‌ هۆى كوشتن و برینداربونى ژماریه‌ك له‌ سه‌رنشینه‌كانى كه‌ هاوكاریان ده‌گه‌یانده‌ كه‌رتى غه‌زه‌، به‌لاَم ئیسرائیل ئه‌و پێشنیاره‌ى بان كی مۆنى رِه‌ت كرده‌وه‌ و دوپاتى كرده‌وه‌ كه‌ رِێگه‌ نادات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ بكرێت.

"میخائیل ئۆرینی" باڵیۆزى ئیسرائیل له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِایگه‌یاند:
پێویست به‌وه‌ناكات كه‌سانێك له‌ ولاَتێكى تره‌وه‌ بێن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رِوداوه‌ بكه‌ن ئێمه‌ پێویستمان پێی نییه‌ چونكه‌ ولاَتێكى دیموكراسین و خۆمان ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
Top