سه‌رۆك وه‌زیرانى یابان ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه
(یوكیو هاتویاما) دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌ى پارتى دیمو‌كراتى یابانى برِیارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى دا به‌هۆى ئه‌وه‌ى له كاتى پرِوپاگهندهى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵێنى داب‌و كه بنكه‌ى هێزى ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا له دورگه‌ى (ئۆكیناوا) وه‌ده‌ربنێت و بۆ شوێنێكى تر بیگوازێته‌وه بهلاَم به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانی ئه‌و كاره بكات له‌كاتێكدا كه به‌ڵێنى داب‌و ده‌ستى لهكاركهى كێشایه‌وه له‌كاتێكدا كه ته‌نها ماوه‌ى نۆ مانگه بوه به سه‌رۆك وه‌زیرانى یابان.
دهسلهكاركێشانهوهى یوكیو هاتویاما به‌هۆى ئه‌و په‌ستانه زۆره‌ى بو له‌سه‌ری كه له‌لایه‌ن خه‌ڵك و ئه‌ندامانى پارته‌كه‌ى خۆى لێی ده‌كرا كه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و رِێگه بۆ كه‌سانى تر چۆڵبكات تا بتوانن ئه‌و كارانه بكه‌ن كه ناوبراو پێی نه‌كراوه.
یوكیو هاتویاماى سه‌رۆك وه‌زیرانى یابان له‌م دوایانه‌دا ئاستى جه‌ماوه‌رى بهرِێژهیهكى به‌رچاو دابه‌زیبو ئه‌مه‌ش بوه هۆى نارِهزایی ئه‌ندامانى پارته‌كه و تاوه‌كو په‌ستانێكى زۆر بخه‌نه سه‌رى و ئه‌مه‌ش بوه هۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى.