سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیا ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌

سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیا ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌
-ساڵح محه‌مه‌د

گوڵان- به‌هۆى ئه‌و لێدوانانه‌ى كه‌له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌فغانستان دابوى سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى رِاگه‌یاند.

(هۆرست كویلار) سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیا دواى ئه‌وه‌ى رِوبه‌رِوى رِه‌خنه‌ى توند بویه‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و لێدوانانه‌ى له‌سه‌ر هۆكار و ئامانجه‌كانى سوپاى ولاَته‌كه‌ى ئاماژه‌ى پێكردبو له‌ ئه‌فغانستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شی یه‌كێتى ئه‌نجومه‌نى ئه‌ڵمانیا و رِاوێژكارى ئه‌ڵمانیا كرد.

سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیا له‌ میانه‌ى سه‌ردانێكیدا بۆ ولاَتى ئه‌فغانستان له‌ 22ـى ئایار رِایگه‌یاندبو كه‌ ده‌ست تێوه‌ردانى سه‌ربازى بۆ ئه‌فغانستان له‌ كاتى پێویستدا گرنگه‌ بۆ پارێزگارى كردنى له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى ئه‌ڵمانیا و رِێگرى كردن له‌ ده‌ست تێوه‌ردانى هه‌رێمى له‌ كاروبارى ئابورى ئه‌ڵمانیا، ئه‌م وتانه‌ش بوه‌ هۆى نارِه‌زایی رِاى گشتى و ناوبراو رِوبه‌رِوى رِه‌خنه‌ى توند بویه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌ڵمانیا.
Top