ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵتی داواى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له له ئیسرائیل ده‌كات

گوڵان- ئهمرِۆ سێ شه‌ممه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل ده‌كات بۆ سه‌ر كه‌شتى ئازادى كه بوه هۆى كوشتنى نزیكه‌ى 20 كه‌س و برینداربونى ده‌یان كه‌س.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى ئیسرائیل ده‌كات و داواى ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنى ئه‌و چالاكوانه مه‌ده‌نیانه ده‌كات كه‌له میانه‌ى هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر كه‌شتیه‌كه ئیسرائیل ده‌ستگیرى كردون، و هه‌روه‌ها داواده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى رِون و ئاشكرا له‌و هێرشه بكرێت.
جێی ئاماژه بۆكردنه هێزه‌كانى ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر كهشتیهكى ئازادى كه چه‌ندین كه‌سایه‌تى مه‌ده‌نى و پهرِلهمانتارى ولاَتان و چالاكوانى مه‌ده‌نى تێدابو كه كۆمه‌ك و هاوكاریان ده‌گواسته‌وه بۆ كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌له‌ستین كه‌له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئیسرائیله‌وه ئابڵۆقه دراوه، و بوه‌هۆى كوشتنى 20 كه‌س و برینداربونى نزیكه‌ى 50 كه‌س، و ئه‌مه‌ش نارِهزاییهكى زۆری نێوده‌وڵه‌تى لێكهوتهوه.