كه‌سی سێیه‌مى رِێكخراوى قاعیده‌ كوژرا

كه‌سی سێیه‌مى رِێكخراوى قاعیده‌ كوژرا
-ساڵح محه‌مه‌د

گوڵان- به‌رپرسی یه‌كه‌مى چالاكیه‌كانى رِێكخراوى قاعیده‌ له‌ ولاَتى ئه‌فغانستان و كه‌سی سێیه‌م له‌ رِێكخراوه‌كه‌دا له‌هێرشێكى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كوژرێت.

هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ پێگه‌ى فه‌رمى خۆیان له‌سه‌ر تۆرِی ئه‌نته‌رنێت بلاَویان كرده‌وه‌ كه‌ (موسته‌فا ئه‌بو زه‌ید) ناسراو به‌ (شێخ سه‌عید میسری) له‌ هێرشێكى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكادا بۆسه‌ر ناوبراو خۆى و خێزان و سێ كچى و برازایه‌كى ده‌كوژێن.

هه‌روه‌ها له‌لای خۆیه‌وه‌ ئاژانسى هه‌واڵى رِۆیته‌رز له‌سه‌ر زارى یه‌كێك له‌ به‌رپرسانى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا كه‌ نه‌یویست ناوى خۆى ئاشكرا بكات بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ رِه‌نگه‌ ئه‌بو زه‌ید پێشتر له‌ ولاَتى پاكستان كوژرابێت.

جێی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ ئه‌بوزه‌ید به‌رِه‌گه‌ز میسرِیه‌ و ته‌مه‌نى 56 ساڵه‌ و كه‌سی سێیه‌م بوه‌ له‌ رِێكخراوى قاعیده‌ و له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێك بوه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رى رِێكخراوى قاعیده‌ و ژمێریارى تایبه‌تى (ئوسامه‌ بن لادن)ـى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده‌ بوه‌.
Top