ئه‌مه‌ریكا ولاَتى ئێران به‌هاوكارى كردنى رِێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات

ئه‌مه‌ریكا ولاَتى ئێران به‌هاوكارى كردنى رِێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات
-ساڵح محه‌مه‌د

گوڵان- به‌رپرسێكى بالاَى ئه‌مه‌ریكا ولاَتى ئێران تۆمه‌تبارده‌كات به‌ هاوكارى كردنى رِێكخراوى تاڵیبان و پرِ چه‌ك كردنى ئه‌و رِێكخراوه‌ دژ به‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى.

"ستانلی مكریستاڵ" به‌رپرسی هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌فغانستان رِایگه‌یاند:
به‌ڵگه‌ى رِون و ئاشكرامان له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ ولاَتى ئێران مه‌شق به‌ ئه‌ندامانى رِێكخراوى تاڵیبان ده‌كات و پاڵپشتیان ده‌كات چالاكیه‌كى له‌ خاكى ئه‌فغانستان ئه‌نجام ده‌دات.

هه‌روه‌ها به‌رپرسی هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌فغانستان ئاماژه‌ى به‌ بونى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ئێران كرد له‌ئه‌فغانستان و گوتی: ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌ چه‌كى ئێرانیدا گیراوه‌ له‌ ئه‌فغانستان كه‌له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى چه‌كدارانى تاڵیبان رِه‌وانه‌ى ئه‌فغانستان كراوه‌.

له‌كۆتایی وته‌كانیدا مكریستاڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ له‌هه‌وڵدان به‌مه‌به‌ستى رِێگرتن له‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له‌ سنوره‌كانه‌وه‌ بۆ ناو خاكى ئه‌فغانستان.
Top