کەشتی نوح پێغه‌مبه‌ر نمایش دەکرێت

کەشتی نوح پێغه‌مبه‌ر نمایش دەکرێت
پڕۆژەی دروستکردنی کەشتی نوح کە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاری تێچووە، تەواو بوونە و مانگی داهاتوو لە ئەمریکا، دەخرێتە بەر دیدی خەڵک و نەمایش دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری (دیلی مێل)ی بەریتانیا، پڕۆژەی دروستکردنی کەشتی نوح کە لەسەر بنەمای کەشتی پێغەمبەر نوح و تەواو لە دار دروستکراوە، بڕیارە مانگی داهاتوو لە ویلایەتی کێنتاکی ئەمریکا نمایش بکرێت و بخریتە بەر دیدی گەشتیاران.

هاوکات لەو کەشتییەدا چەندین پەیکەر لە نوحی پێغەمبەر و خانەوادەکەی نەمایش دەکرێت، دەگوترێت ئەو پەیکەرانە لەسەر بنەمای ئایەتەکانی کتێبی پیرۆزی ئەنجیل دروست کراون.

نموونەی ڕاستەقینە و سروشتی 30 جووت ئاژەڵ لە ناو کەشتییەکە دادەنرێت، ئەو کەشتییە کە بە گەورەترین کاری دەستی دارین هەژمار دەکرێت، زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلاری تیچووە.

بیرۆکەی دروستکردنی ئەو کەشتییە لەلایەن پیاوێکەوە بەناوی (کێن هام)، پێشکەش کراوە و داوای لە بەرپرسان کردووە، ئەو کەشتییە بکرێتە ئاسەوارێکی گەشتیاری ویلایەتی کێنتاکی ئەمەریکا.
Top