سەرمایەی مارکس بۆ فرۆشتنە
ئەم بەرهەمە واژۆی مارکسی لەسەرە و بڕیارە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بۆ فرۆشتن دەخرێتەڕوو و پێشبینی دەکرێت بە بڕی ١٥٠ هەزار پاوەند بفرۆشرێت.
"سەرمایە" بە گرنگترین بەرهەمی ئەو مارکس دەناسرێت کە لە چەند بەرگێک پێکهاتووە، لەو کاتەی لە ژیاندا مابوو تەنها یەکەم بەرگی چاپ و بڵاوکرایەوە، دوای مردنی بەرگەکانی دیکەی چاپکران.
مارکس ئەم کتێبەیە بە واژۆی خۆی لە ١٨ ئەیلوولی ١٨٦٧ پێشکەش بە هاوڕێی یۆهان ئیکاریۆس کردووە.
ئەو پەرتووکە بە زمانی ئەڵمانی نووسراوە و لەلایەن فرێدریش ئەنگەڵس پێداچوونەوەی بۆ کرا، تێیدا باس لە رەوشی کرێکاران لە سەدەی نۆزدەیەمدا دەکات.
لە ناوەڕۆکی پەرتوکەکە لێکۆڵینەوە و رەخنەگرتنە لە شێوازی ئابووری و سیاسی و تیۆری لەسەر سیستەمی سەرمایەداری، بەرگی یەکەمی پەرتووکی سەرمایە داری یا کاپیتال لە ساڵی ١٨٦٧ چاپکرا دوای مردنی کارل مارکس، ئەنگەڵس لە ساڵی ١٨٨٣ دوایین بەرگی چاپکرد.