دێیڤد بۆی 135 ملیۆن پاوەند لە دوای خۆی جێدێڵێت
ئەو گۆرانیبێژە ئەو بڕە پارەی بۆ هاوژین و کچەکەی جێهێشتووە کە لە ماوەی 50 ساڵ کاری هونەری ئەو بڕە پارەی بەدەستهێناوە
بۆی دوای 18 مانگ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، رۆژی دووشەممەی رابردوو لە تەمەنی 69 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
بەهۆی مردنی ئەو گۆرانیبیژە ژمارەیەک زۆر لە کەسایەتی هاتنە دەنگ و هاوخەمی خۆیان نیشاندا، لەوانەش سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.