ماڵی وەفایی سێ کتێبی نوێ بڵاودەکاتەوە
![ماڵی وەفایی سێ کتێبی نوێ بڵاودەکاتەوە](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/tyf.jpg )
دوو لەم بەرهەمانە کاتژمێر سێی ئێوارەی سبەی چوارشه‌ممه لە ماڵی وەفایی بەڕێوەدەچێت.
یەکێک لەو دوو کتێبە بەناوی "دڵی ئيسلام به‌ها هه‌ميشه‌ييه‌كان له‌پێناو مرۆڤايه‌تيدا" لە نووسینی بيرمه‌ندى ئه‌مريكى- ئێرانى سه‌يد حوسێن نه‌سرە و لە وه‌رگێڕانى هيمداد شاهينە.
کتێبی دووەم بەناوی گوڵبژێرێك له كاره‌كانى "تيتووس بوركهات"ـە کە تێرامانە له هونه‌ری پیرۆز و ئيمان و شارستانييه‌ته‌كان و لە نووسینی ويليام ستۆدارتە و لە وه‌رگێرانى د. لوقمان به‌كرە.
کتێبی سێیەم بەناوی "نالی"یە و لێكۆڵێنه‌وه‌يه‌كى وردە له‌سه‌ر شيعری نالی و لە نووسينى رێبوار سيوه‌يلییە.
ئەم کتێبە کاتژمێر سێی ئێوارە رۆژی پێنجشه‌ممه، له‌مه‌راسيمێكدا به‌ئاماده‌بوونى نووسه‌ر بڵاوده‌بێته‌وه.