پێشانگایەکی کتێب لە سعوودیا پێشوازی لە یەک ملیۆن میوان دەکات

پێشانگایەکی کتێب لە سعوودیا پێشوازی لە یەک ملیۆن میوان دەکات
لیژنەی ئامادەکاریی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی جدە، گشت ئامادەکارییەکانی ئەنجامداوە بۆ پێشوازیکردن لە یەک ملیۆن میوان کە پێشبینی دەکرێت سەردانی پیشانگاکە بکەن.

راگەیاندنەکانی سعوودیا بڵاویانکردۆتەوە، بڕیارە پێشانگاکە لە 12 مانگی کانوونی یەکەم/ دیسێمبەر بەڕێوەبچێت و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

لە پێشانگاکەدا 440 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە 25 وڵاتی عەرەبی و جیهانی بەشدارن، لەوانە 117 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سعوودیا.

بڕی 20 ملیۆن ریال بۆ پێشانگاکە تەرخانکراوە و لەسەر رووبەری 50 هەزار مەتر دووجا پێشانگاکە بەڕێوەدەچێت.
Top