یەشار کەمال کۆچی دواییکرد

 یەشار کەمال کۆچی دواییکرد
نووسەری کتێبەکانی حەمەدۆک و ئەفسانەی چیای ئاگر، یەشار کەمال کۆچی دواییکرد.

رۆژی 28-2-2015 یەشار کەمال، نووسەری بەڕەچەڵەک کوردی بەناوبانگ لە تورکیا کۆچی دواییکرد.

یەشار کەمال کە یەکێکە لە رۆماننووسە گەورەکانی تورکیا ماوەیەک بوو دوچاری نەخۆشی بوو و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیستەنبوڵ لەژێر چاودێری چڕوپڕدابوو. لە ماوەی نەخۆشییەکەیدا زۆربەی کەسایەتییە کاریگەرەکانی باکووری کوردستان و تورکیا سەردانیان کرد لە نەخۆشخانەکەی.

یەشار کەمال لەدایکبووی ساڵی 1923 یە و بە یەکێک لە پێشەواکانی بواری نووسین و ئەدەب دادەنرێت لە تورکیا. چەندان خەڵاتی وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتی نێودەوڵەتی کەتەلۆنیا و بڕوانامەی دکتۆرای فەخری لە زانکۆی بەرلینەوە. کتێبەکانی بۆ 39 زمانی جیاواز وەرگێڕدراون.






رووداو
Top