پێشانگایەکی فۆتۆگرافی شەهیدانی شەڕی داعش لە هەولێر کرایەوە

پێشانگایەکی فۆتۆگرافی شەهیدانی شەڕی داعش لە هەولێر کرایەوە
لەژێر چاودێری سەرۆكی هەرێم كوردستان، یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پیشانگایەكی فۆتۆگرافی شەهیدانی شەڕی داعشی لە شاری هەولێر كردەوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی مەحمود حاجی صالح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و فوئاد حوسین سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لە پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێر کرایەوە.

پێشانگاکە لە لایەن یەكیتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و بە چاودێری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ٦٢هەمین ساڵیادی یەكیتی لاوانی دیموكراتی كوردستان کرایەوە.
Top