تاتڵیسس خۆی كاندید ده‌كات

تاتڵیسس خۆی كاندید ده‌كات
ئیبراهیم تاتڵیسس، ده‌چێته‌ پاڵ حزبه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا كاندید ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی IMC ی توركیا، ئیبراهیم تاتڵیسس له‌سه‌ر لیستی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په‌) كه‌ حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆمار و ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ-ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كاندید كردووه‌.

تاڵیسس، له‌سه‌ر پشكی شاری ئورفه‌-ی كوردستانی باكور خۆی كاندید ده‌كات، هاوكات زه‌ینلعابیدن به‌یازگوڵ، په‌رله‌مانتاری ئێستای شاری ئورفه‌ و نوێنه‌ری پارتی دادو گه‌شه‌پێدان له‌ شاری ئورفه‌، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌.

له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی حوریه‌ت-ی چاپی توركیا، به‌یازگوڵ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئیبراهیم تاتڵیسس وه‌ك كاندیدی شاری ئورفه‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كان كاندید ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
Top