رۆمانە پۆلیسییەکانی رۆلینگ دەکرێنە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی

رۆمانە پۆلیسییەکانی رۆلینگ دەکرێنە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی
کەناڵی بی بی سیی بەریتانی لەگەڵ خانمە رۆماننووس جەی. کەی. رۆلینگ رێکەوتووە، بۆ ئەوەی رۆمانە پۆلیسییەکانی بکاتە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی.

کەناڵی بی بی سی رایگەیاند، رۆلینگ هاوکار دەبێت لە جێبەجێکردنی بەرهەمهێنانی ئەم زنجیرەیە و ژمارەی ئەڵقەی زنجیرەکانیش دواتر رێکەوتنی لەسەر دەکرێت.

رۆلینگ لە رێگەی زنجیرە رۆمانی "هاری پۆتەر" ناسرا، دواتر دەرکەوت کە چەند رۆمانێکی پۆلیسی بەناوێکی خوازراو بڵاوکردۆتەوە.
Top